وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم لە بەغداد لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری؛ لەبارەی کۆتاییهێنان بەو دۆسیانەی هەردوولا لەدژی یەکتری تۆماریان کردبوو کۆبوونەوە.
بەپێى راگەیەندراوى وەزارەتى سامانەسروشتییەکان هەردوولا لەبارەی کۆتاییهێنان و یەکلاکردنەوەی ئەو دۆسیانە گفتوگۆیان کرد، کە لە ماوەی رابردوودا لەدژی یەکتر تۆماریان کردبوون.
راشیگەیاند، سەبارەت بە نەوتی هەرێم گفتوگۆیان کردووە و رێکارەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم تەواوبوون.
هەر بەپێی راگەیاندراوێکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراقیش، لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی چارەسەركردنی كێشە یاساییەكانی ئەو كۆمپانیا نەوتییانە كراوە كە لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن.
بەپێى بڕیارى دادگاى ناوبژیوانى پاریس دۆسیەى نەوتى هەرێم لاى بەغدایە و گرێبەستەکانى نەوتیش بەغداد مامەڵەیان لەگەڵدا دەکات.