بافڵ تاڵەبانی: دژی ئەو هەوڵانە دەوەستینەوە کە دەیانەوێت بەربەست لەبەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردن دروستبکەن
  • تەبا کوردی – TEBA Kurdi
  • رۆژەڤ
  • بافڵ تاڵەبانی: دژی ئەو هەوڵانە دەوەستینەوە کە دەیانەوێت بەربەست لەبەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردن دروستبکەن

بافڵ تاڵەبانی: دژی ئەو هەوڵانە دەوەستینەوە کە دەیانەوێت بەربەست لەبەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردن دروستبکەن

ئایار 14, 2024 09:17
بافڵ تاڵەبانی: دژی ئەو هەوڵانە دەوەستینەوە کە دەیانەوێت بەربەست لەبەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردن دروستبکەن
0

لایک

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە واشنتن لەگەڵ برێت مەکگۆرک، رێكخەری كۆشكی سپی بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا کۆبووەوە.

میدیای فەرمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاندووە، “لە کۆبوونەوەکەدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەبوو، دوایین رووداو و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، عیراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە هەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان کرایەوە بە ئاڕاستەی پاراستنی سەقامگیری، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و گەشەپێدانی دیموکراسی لەناوچەکەدا”.

بەپێی راگەیەندراوەکە، “سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە دۆخی هەرێمی کوردستان و پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرد و رایگەیاند، هەڵبژاردن مافێکی سەرەتایی هاونیشتمانییان و پایەیەکی گرنگی دیموکراسییە، هەنگاوێکی گرنگە بە ئاڕاستەی نوێبوونە و گۆڕانکاری لە پرۆسەی حوکمڕانیدا. بۆیە  بە هەمووشێوەیەک دژی ئەو هەوڵانە دەوەستینەوە کە دەیانەوێت بەربەست لەبەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد دروستبکەن و قەوارەی هەرێمی کوردستان و ئەو رووخسارە گەشەی هەرێمەکەمان کە هەوڵی بۆ دەدەین، بکەوێتە مەترسییەوە”.

هاوکات باس لەوەشکراوە، “لەبارەی یەکخستنی هێزی پێشمەرگە و هەوڵەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەتایبەت ئەمریکا لە پڕچەککردن و خێراترکردنی پرۆسەکە، سەرۆک بافڵ وتی، هەوڵەکان جێی بایەخە و بە رێزەوە لێی دەڕوانین، بەردەوامیی هاریکاری و هەماهەنگییە سەربازی و هەواڵگرییەکان لەنێوان هێزی پێشمەرگە، هێزە عیراقییەکان و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە دووپاتدەکەینەوە”.

لەراگەیەندراوەکە ئاماژە بەوەشکراوە، “سەرۆک بافڵ ئاماژەی بە هەنگاوەکانی رێککەوتنی نوێی نێوان عیراق و ئەمریکا کرد و رایگەیاند، پێویستە هەموو هەنگاوەکان لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵا و نیشتمانییەکاندا بن و بڕیارەکان لەپێناو ئاشتی و ئاوەدانیی وڵاتدا بێت”.

En az 10 karakter gerekli