وەزیری پەروەردە: گۆڕانکاری لە پڕۆگرامی خوێندنی ساڵی داهاتوو دەکرێت

وەزیری پەروەردە: گۆڕانکاری لە پڕۆگرامی خوێندنی ساڵی داهاتوو دەکرێت

كانونی یه‌كه‌م 7, 2024 09:45
وەزیری پەروەردە: گۆڕانکاری لە پڕۆگرامی خوێندنی ساڵی داهاتوو دەکرێت
0

لایک

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق ڕایگەیاند، بڕیاریان داوە گۆڕانکاری لە پڕۆگرامی خوێندنی ساڵی ئایندەدا ئەنجام بدەن. وتیشی، گۆڕانکارییەکە سەرجەم ئاستەکانی خوێندن دەگریتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ـی 12ـی 2024، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی گۆڕانکاریی لە پرۆگرامەکانی خوێندن لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پرۆگرامەکانی وەزارەت کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە و لەگەڵ بەشی زانستەکان و بیرکاری و کیمیا کۆبوونەتەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکراوە لەسەر دەرئەنجامی کاری لیژنەکانیان لەهەمانکاتدا بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026، تۆمارەکانی هەموو ناوەندی خوێندن لە هەرێمی کوردستان-عێراق یەکدەخرێن و گۆڕانکاریان تێدا دەکرێت هەتاکو وەزارەتی پەروەردە بەچاپیان بگەیەنێت.

باسی لەوەش کرد، لە ئێستادا تیمەکانی وەزارەت لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پرۆگرامەکان کارکردنیان بەردەوامە لەسەر گۆڕانکاریی و نوێگەریی لە بابەتەکانی خوێندن لە ئاستە جیاوازەکان.

En az 10 karakter gerekli