داهاتی نەوتی مانگی رابردووی عێراق زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار بووە
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • داهاتی نەوتی مانگی رابردووی عێراق زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار بووە

داهاتی نەوتی مانگی رابردووی عێراق زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار بووە

نیسان 27, 2023 16:36
داهاتی نەوتی مانگی رابردووی عێراق زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار بووە
0

لایک

وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاماری هەناردەی نەوتی بۆ مانگی 3ی 2023 بڵاوکردەوە و بەگوێرەی ئامارەکەش، داهاتی مانگی رابردوو زیاتر لە حەوت ملیار ملیۆن و 506 دۆلار بووە.

وەزارەتی نەوت لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی ئاماری کۆتایی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، بڕی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی مانگی (ئازار/3)ی 2023 گەیشتوەتە 100 ملیۆن و 913 هەزار و 27 بەرمیل، کۆی گشتی داهاتەکەشی حەوت ملیار و 506 ملیۆن و 401 دۆلار بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “کۆی ئەو بڕە نەوتەی بۆ مانگی ئازار لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراقەوە هەناردە کراوە، بڕی 98 ملیۆن و 875 هەزار و 692 بەرمیل بووە، هاوکات ئەو بڕە نەوتەی کە لە نەوتی کەرکوکەوە هەناردە کراوە لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە ملیۆنێک و 727 هەزار و 494 بەرمیل بووە”.

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، تێکڕای نرخی هەر بەرمیلێک بە 74.385 دۆلار بووە، سەرجەم نەوتەکەش لەلایەن 35 کۆمپانیای وڵاتانی جیاجیای جیهانەوە کڕدراون.

En az 10 karakter gerekli