ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق، له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا نیگه‌رانی له هه‌ژمارنه‌كردنی سه‌دان هه‌زار كه‌س له دانیشتوانی سنوری هه‌رێمی كوردستان له پرۆسه‌ی سه‌رژمێریی دانیشتوان ده‌رده‌بڕێت و له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیشه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت، “حكومه‌ت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه بۆ دابینكردنی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم به تایبه‌تی موچه‌ی مانگه‌كانی 10 و 11 و 12”.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران و ئاماده‌بونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق كۆبووه‌وه.
له بڕگه‌ی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌دا، دارا ڕه‌شید وه‌زیری پلاندانان، ڕاپۆرتێكی ده‌رباره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی قۆناغی فۆرمی خێزانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێریی گشتیی دانیشتوان و ئاڤاهیان به سه‌ركه‌وتوویی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان-عێراق و هه‌نگاوه‌كانی دیكه‌ی پرۆسه‌كه خسته‌ڕوو.
وه‌زیری پلاندانان، ئاماژه‌ی به ڕێكار و هه‌نگاوه‌كانی پێشووی حكومه‌تی هه‌رێمدا بۆ دڵنیابوون له ئه‌نجامدانی سه‌رژمێرییه‌كی دروست بۆ دانیشتوان كه ته‌نیا به ئامانجی په‌ره‌پێدان بێت و بۆ هیچ مه‌به‌ستێكی دیكه‌ی سیاسیی، به‌كار نه‌هێنرێت و به هیچ جۆرێك، نه‌بێته جێگره‌وه‌ی ڕێكار و میكانیزمه ده‌ستوریه‌كان، به تایبه‌تیش له ناوچە کێشە لەسەرەکان، كه دواجار به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدڕاڵ، سه‌رجه‌م پێشنیار و تێبینی وسه‌رنجه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم جێگیركران.
هاوکات ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، نیگه‌رانی خۆی له هه‌ژمارنه‌كردنی سه‌دان هه‌زار كه‌س له دانیشتوانی سنووری هه‌رێمی كوردستان له قه‌زای شێخان و زلكان و كه‌ڵه‌كچی و ناحیه‌ی فایده و به‌شێك له قه‌زای سێمێل و قه‌زاكانی به‌رده‌ڕه‌ش و خه‌بات و مه‌خمور له سه‌ر دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق ده‌ربڕی و داوایكرد كه حكومه‌تی فیدراڵ، ئه‌و ڕێكاره ڕاست بكاته‌وه و ئه‌و خه‌ڵكانه بخاته‌وه شوێنی ڕاستی خۆی كه هه‌رێمی كوردستان-عێراقە.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سكرتاریه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ڕاسپارد بۆ ئاماده‌كردنی نووسراوێك بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدڕاڵ بۆ گه‌یاندنی ئه‌و پێشنیارانه‌ی كه له كۆبوونه‌وه‌كه په‌سه‌ند كران، به ئاراسته‌ی ئه‌وه‌ی كه لێره به‌دواوه و بۆ ساڵی دارایی 2025، ڕێژه‌ی نوێی ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێم، بكرێته بنه‌ما بۆ دیاركردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان-عێراق له گشت شایسته ده‌ستوریه‌كانی خۆی له حكومه‌تی فیدڕاڵ.
بڕگه‌ی دووه‌م، تایبه‌ت بو به خستنه‌ڕووی پێشنیارێك له‌لایه‌ن ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار تایبه‌ت به پاژه‌كردن (به‌قیستكردن)ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له هاوڵاتی زێده‌ڕۆكار وه‌رده‌گیرێت، كه خانووی نیشته‌جێیان به زێده‌ڕۆیی له سنووری شاره‌وانییه‌كان دروستكردوه بۆ مه‌به‌ستی نیشته‌جێبوون، به گوێره‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و مه‌رج وپێداویستیانه‌ی له یاسای ژماره 3 ساڵی 2019 ی هه‌مواركراو به یاسای ژماره 7 ساڵی 2021 هاتووه، كه ته‌نیا ئه‌و هاوڵاتییه ئاساییه ده‌گرێته‌وه كه به‌هۆی نه‌بوونی شوێنی نیشته‌جێبون، زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ر زه‌وی گشتی كردبوو له چوارچێوه‌ی سنوری شاره‌وانیه‌كان.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به كۆی ده‌نگ، پڕۆژه بڕیاره‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد، وه‌ك ئاسانكارییه‌ك بۆ ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی كه یاساكانی ئاماژه‌پێدراو، ده‌یانگرێته‌وه و توانای داراییان سنورداره و له توانایاندا نیه، كه بڕی پاره‌ی ته‌ملیكی زه‌ویه‌كه به یه‌كجار بده‌ن.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه و سه‌باره‌ت به بابه‌تی مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق، به تایبه‌تی بۆ هه‌ر سێ مانگی 10 و 11 و 12ی ئه‌مساڵ ، جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عێراق، له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ بۆ دابینكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم و هه‌روه‌ك له دوا كۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌رانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی دادگای باڵای فیدراڵیش، جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه پێویسته بابه‌تی مووچه، تێكه‌ڵی هیچ كێشه و ناكۆكییه‌كی سیاسی نه‌كرێت و وه‌ك ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمیش بدرێت، وه‌ك شایسته‌ی یاسایی خۆیان له به‌رامبه‌ر وه‌زیفه‌كانیان، هاوشێوه‌ی هاوتاكانیان له ناوچه‌كانی دیكه.