سێشەممە، 18ـی شوباتی 2025، دادگای باڵای فیدراڵی، ئەو داوایەی ڕەتکردەوە کە لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق لەسەر محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری دارایی تۆماری کردبوو، تیایدا داوای کردبوو حکومەت پابەند بێت بە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان-عێراق.
لە بڕیارەکەی دادگادا هاتووە، “بڕیاری جێبەجێکردنی پڕۆسەی تۆمارکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان-عێراق بەپێی ڕێنماییەکانە کە لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە دەرچووە، بەمەرجێک ئەمە بە هەماهەنگی نێوان وەزارەتی دارایی فیدراڵی و وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمە، هەروەها ڕێگە بە فەرمانبەران دەدرێت بەئازادی ئەو بانکەی کە پێیان باشە هەڵیبژێرن”.
دادگای باڵا ئاماژەی بەوەش داوە، “بڕیارمان دا بە ڕەتکردنەوەی سکاڵای داواکار سەرۆک کۆمار، بەتایبەت ئەو داواکارییانەی لە سکاڵاکان داهاتووە لە پسپۆڕی ئەواندا نییە”.