یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە زاخۆ تۆمار کرا

یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە زاخۆ تۆمار کرا

حوزه‌یران 3, 2025 22:38
یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە زاخۆ تۆمار کرا
0

لایک

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕایگەیاند، یەکەمین حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوونیان لە زاخۆ تۆمار کردووە و ئەو تووشبووە پیشەی شوانێتییە و تەمەنی 28 ساڵە

ئەمڕۆ سێشەممە، ـ3ـی حوزەیران، 2025سیروان عەلی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە ئاژانسی ئانادۆڵوی ڕاگەیاند، یەکەمین حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوونیان لە زاخۆ تۆمار کردووە.

سیروان عەلی وتیشی، “هاووڵاتییەکە دانیشتووی شارەدێی بێگوڤای سەر بە قەزای باتیفا سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆیە”.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی زاخۆ وتیشی، “هاووڵاتییەکە دوو ڕۆژ لەمەوبەر بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی زاخۆی کردووە و گومانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوونی لێ کراوە و ئەمڕۆ دوای دەرچوونی ئەنجامی پشکنینەکەی، دەرکەوتووە کە هاووڵاتییەکە تووشی تای خوێنبەربوون بووە”.

بە پێی قسەی سیروان عەلی، ئەو تووشبووە پیشەی شوانێتییە و تەمەنی 28 ساڵە.

En az 10 karakter gerekli