ئومێد خۆشناو: بەهیواین سەرژمێری ببێتە بنەمایەکی دادپەروەرانەی دابینکردنی بودجە

ئومێد خۆشناو: بەهیواین سەرژمێری ببێتە بنەمایەکی دادپەروەرانەی دابینکردنی بودجە

تشرینی دووه‌م 23, 2024 08:14
ئومێد خۆشناو: بەهیواین سەرژمێری ببێتە بنەمایەکی دادپەروەرانەی دابینکردنی بودجە
0

لایک

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر (ئەربیل) ڕایگەیاند، ڕێژەى تۆمارکردنى هاوڵاتییان لە قۆناغی دووەمی سەرژمێریدا لە سنووری پارێزگای هەولێر (ئەربیل) گەیشتووەتە 100%، هەروەها دەشڵێت،”بەهیواین سەرژمێری ببێتە بنەمایەکی دادپەروەرانەی دابینکردنی بودجە و موستەهەقاتی هاوڵاتییانی عێراق و هەرێمی کوردستان بە گشتیی و لە نێویدا هەولێری پایتەخت”.

ئومێد خۆشناو، ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەبۆنەی کۆتایی هاتنی قۆناغی دووەمی تۆمارکردنی خێزان و ئەندام لە پرۆسەی سەرژمێری گشتیی، دوای درێژکردنەوەی پڕۆسەکە بۆ 24 کاژمێری دیكە، کە ڕێژەى تۆمارکردنى هاوڵاتییان لەو قۆناغەشدا لە سنووری پارێزگاکەیان 100% بوو.

ئاماژەی بەوەشكرد، سوپاسی هاوڵاتییان و دانیشتوانى خۆشەویستی شارەکە دەکەن، کە پابەندبون بە بڕیار و ڕێنماییەکانی ڕۆژانى قەدەغەی هاتوچۆ و هاوکار و هەماهەنگی تیمەکانی سەرژمێری بون، سوپاس بۆ حکومەتى هەرێم و حکومەتى عێراقى فیدراڵ و وەزارەتەکانى پلاندانانى هەرێم و عێراق، دەستەى گشتیى ئامار و بەڕێوەبەرایەتى ئامارى هەولێر، سوپاس بۆ هەوڵ و ماندوبونى تیمەکانی سەرژمێری و هەمو فەرمانگە و لایەنە پەیوەندیدارەکان، کە بونە هۆى سەرخستن و سەرکەوتنی پڕۆسەکە لە سنورى پارێزگاکەیان.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، هیوادارن ئەو سەرژمێرییە، کە ماوەی چەندین ساڵە لە عێراق ئەنجامنەدراوە ببێتە بنەمایەکی دادپەروەرانەی دابینکردنی بودجە و موستەهەقاتی هاوڵاتییانی عێراق و هەرێمی کوردستان بە گشتیی و لە نێویدا هەولێری پایتەخت.

En az 10 karakter gerekli