مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی دوێنێ کۆبوونەتەوە و باسیان لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم کردووە.
هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی ڕایگەیاند، دوێنێ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق، لەگەڵ بافل تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵییان ئەنجامداوە.
بەپێی بڵاوکراوەکەی هۆشیار زێباری، کۆبوونەوەکە بەشێوەیەکی ئاسایی و باش بەڕێوەچووە و گفتوگۆیەکی ڕاشکاوانە و بنیاتنەری دوو بە دوویان هەبووە.
دەربارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، هۆشیار زێباری ئاماژەی بەوەداوە، لە کۆبوونەوەکەدا پرۆسەی دانوستانەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم بە زووترین کات گفتوگۆی لەبارەوە کراوە.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت