مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی ههرێمی كوردستان-عێراق، بڕیاریدا به داشکاندنی ٢٠%ـی بۆ پارەی کارەبا ئهگهر هاوڵاتیان لهڕێگهی ئی-پسوڵهوه پاره بدهن و ڕاشیگەیاند، تاوەکو هاوینی ئەمساڵ تەواوی هەرێمی کوردستان-عێراق دەبێتە خاوەنی کارەبای ٢٤ کاتژمێری.
مەسرور بارزانی له ڕێوڕهسمی ڕاگهیاندنی پڕۆژهی “ئی پسووله” (E-Psule) رایگهیاند، لە ئەمڕۆوە تاوەکو ٣٠ ڕۆژی داهاتوو، هەر كهسێك لە ڕێگەی خزمەتگوزاریی ئی-پسوڵەوە پارەی کارەبا بدات، ٢٠% داشکاندنی بۆ دەکرێت، تهواوی پرۆژهی ڕووناکیش کە بڕیاربوو کۆتایی ٢٠٢٦ تەواو بێت، لە هاوینی ئەمساڵدا کارەکانی کۆتاییدێت.
وتیشی، “پڕۆژەی ڕووناکی کە لەسەر بنەمای بڕی بەکارهێنان کاردەکات، توانراوە لە ماوەیەکی کەمدا کارەبای بەردەوام بۆ زۆرینەی ناوچەکان دابینبکات، بەهۆی ساردیی زستان و زیادبوونی بەکارهێنان، تێچووی سەر هاوڵاتییان بەرزبووەتەوە و هیچ بڕە پارەیەک یاخود گۆڕانکاریی لە نرخدا نەکراوە”.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت