ئەنجومەنی وەزیرانی ههرێمی كوردستان-عێراق ڕایگهیاند، هەمو ئەرک و پابەندییە دەستوورییەکانی بە زیادەوە جێبەجێ کردووە و هەموو نەرمییەکی نواندوە بۆ نەهێشتنی هەموو ئەو کێشە و ئاستەنگ و بەربەستانە تەکنیکییانەی کراونەتە بیانوو بۆ نەناردنی مووچە، هاوكات داوا لە حکومەتی فیدرال دەکات پەلە بکات لە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان-عێراق و ناردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێم.
ئەنجومەنی وەزیرانی ههرێمی كوردستان-عێراق له ڕاگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، ئهمڕۆ چوارشهممه كۆبووهتهوه و لە بڕگەی یەکەمدا دوا پێشهاتەکانی دۆسیەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم و بابەتی داهاتە نانەوتییەکان و مووچە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێم و تاوتوێکردنی میکانیزم و ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی پابەندیی حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی كوردستان-عێراق، بەگوێرەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەردولا و لەیەکترگەیشتنی هاوبەشی پەسەندکرا لەلایەن هەردوو لاوە، سەرۆک وەزیران دووپاتی کردەوە کە حکومەتی هەرێم، “هەموو ئەرک و پابەندییە دەستوورییەکانی بە زیادەوە جێبەجێ کردووە و هەمو نەرمییەکی نواندوە بۆ نەهێشتنی هەموو ئەو کێشە و ئاستەنگ و بەربەستانە تەکنیکییانەی کراونەتە بیانوو بۆ نەناردنی مووچە، بۆیە نابێت چیتر ئەم بابەتانە، ببنە ڕێگر لەبەردەم خەرجکردنی مووچەی مووچۆخۆرانی هەرێمی کوردستان کە مافێکی یاسایی و ڕەوای خۆیانە موچەکانیان لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە بنێردرێت”.
ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران لە دوتوێی ڕاپۆرتێکدا وردەکاریی دواپێشنیاری هاوبەشی هەردوو حکومەتی فیدڕاڵ و هەرێمی خستەڕوو سەبارەت بە پەلەکردن لە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، کە لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پەسەندکرا، ئەوەش دوای ئەوەی لە هەفتەی ڕابردوو، لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان-عێراقەوە پەسەندکرا و ڕەوانەی بەغداد کرا.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، بەپێی ئەو لەیەکگەیشتنە نوێیە، سەرەڕای پشتگیری لە جێبەجێکردنی بڕیاری پێشوتری ئەنجومەنی وەزیرانی هەردولا، کە تەواوی نەوتی بەرهەمهاتوی هەرێم ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکات (جگە لە بڕی بەکارهێنانی ناوخۆ)، ئەم قۆناغەش لەسەر واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی سێقۆڵی بۆ هەناردەی نەوت وەستاوە، بەڵام دانوستانەکان بەرەوپێشچوونی باشیان بەخۆیانەو بینیوە و وا چاوەڕوان دەکرێت، لە کۆتایی ئەم هەفتەیە، ئەو ڕێککەوتننامەیە گەڵاڵە بکرێت.
ئهوهش خراوهتهڕوو، “تا کاتی واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی سێقۆڵیش، هەرێمی کوردستان بەشە نەوتی خۆی ڕادەستی وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵ دەکات، بۆ ئەم مەبەستە، ئەنجومەنی وەزیران، وەزیری سامانە سروشتییەکان و شاندی دانوستانکاری ڕاسپارد ، ڕێکاری پێویست بگرنەبەر و پێویستە حکومەتی فیدڕاڵیش لە بەرانبەردا، پابەندیی خۆی لە ناردنی مووچە دەستبەجێ جێبەجێ بکات”.
سەبارەت بە دۆسیەی داهاتی نانەوتی و بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ ئەنجومەنی دەوڵەت، ئەنجومەنی وەزیران دهڵێت، “جەخت دهكهینهوه لەسەر تێڕوانینی دەستوری و یاسایی خۆی لەسەر پۆڵێنکردنی داهاتە نانەوتییەکان و دەستنیشانکردنی بەشی گەنجینەی فیدڕاڵیی کە پشت بە ماددەکانی (١٢/دووەم-د) و (٢١/دووەم) لە یاسای بودجەی فیدڕاڵیی و ماددەی ٢٩ لە یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدڕاڵیی و بڕگەی سێیەمی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی ژمارە ٢٢٤ لە ٢١-٢-٢٠٢٤ دەبەستێت کە ئەمانە هەموی یاسا و بڕیاری فیدڕاڵیین و بە دەقی ڕوون و ئاشکرا، پۆڵینی داهاتە ناوخۆییەکانی کردوە و بەشی هەر یەک لە گەنجینەی فیدڕاڵیی و هەرێمیشی دەستنیشانکردوە وەک لە دوا یادداشتی حکومەتی هەرێمدا هاتووە و بە فەرمی پێشکەش بە حکومەتی فیدڕاڵ کراوە”.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هەریەک لە ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت و ئەندامانی دیکەی شاندی دانوستانکار، وردەکاریی زیاتری گفتوگۆکانی ئەم دواییە و لایەنە تەکنیکی و یاساییەکانیان خستەڕو، دوای گفتوگۆ، ئەنجومەنی وەزیران وێڕای پێشوازیکردن لە بڕیاری هاوبەشی هەردوولا، جەختی کردەوە کە “ئیتر لە بەرامبەر ئەم بەرەوپێشچونانە، پێویستە وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ، دەستبەجێ موچەی مانگی تەمموز و ئابی ساڵی ٢٠٢٥ی موچەخۆرانی هەرێم خەرج بکات و بۆ لەمەودواش، هاوشێوەی بەشەکانی دیکەی عێراق، موچەخۆرانی هەرێم، وەک هاوتاکانیان لە حکومەتی فیدڕاڵ، تەواوی موچەکانیان لە کاتی خۆی وەربگرن”.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت