ئاسایشی هەولێر (ئەربیل) ڕایگەیاند، پێویستە سەرجەم کەناڵەکانی راگەیاندن بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەکە بکەن.
ئەمڕۆ هەینی، ٦ی ئاداری ٢٠٢٦، ئاسایشی هەولێر (ئەربیل) ڕایگەیاند، لە پێناو پاراستنی ئاسایش و رێکخستنی کارەکانی تیمە تایبەتمەندەکان لە شوێنی رووداوەکان، پێویستە سەرجەم کەناڵەکانی راگەیاندن بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەکە بکەن و لە رووماڵکردنی شوێنی رووداوەکان خۆیان بپارێزن.
ئاماژەی بەوەشکرد، چونکە دەبێتە هۆکاری گردبونەوەی هاوڵاتیان و دروستبوونی جەنجاڵی و رێگر دەبن لە بەردەم کاری تیمەکانمان لە شوێنی رووداو، هەر کەناڵێکی راگەیاندن پابەند نەبێت خۆی بەرپرسیار دەبێت.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت