ئەمڕۆ هەینی 18ی نیسانی 2025، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە نوح یەلماز جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا و شاندێکی یاوەری کرد کە پێکهاتبوو لە ئانیل بۆرا ئینان باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و ئیرمان توپچوو کونسوڵی تورکیا لە هەولێر (ئەربیل) و ژمارەیەک دیپلۆماتکاری تورکیا.
ئاماژە بەوەشکرا، لەدیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی ناوخۆی هەرێم و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق کرا و ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد.
هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و ئەگەر و پێشهاتەکان لە داهاتووی ناوچەکە بە گشتی ئاڵوگۆڕ کرا.
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان-عێراق و تورکیا و پەرەپێدانی دۆستایەتیی نێوان هەردوولا و پڕۆسەی چارەسەری و ئاشتی لە تورکیا تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت