ئەمڕۆ چوارشەممە، 14ی ئایاری 2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان-عێراق و دوو بڕگە تاوتوێ دەكات.
لە بڕگەی یەکەمدا لەبارەی ڕەشنووسی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بە پرۆژەی “ڕووناکی” بۆ دابینکردن و دەستەبەرکردنی خزمەتگوزاریی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هاوبەشانی تۆڕەکانی کارەبای نیشتمانی بەشێوەیەکی فراوان و بەردەوام، ڕێگرتن لە بەفیڕۆدان و هاوسەنگی لە دابەشکردن، پاراستنی ژینگە و تەندروستیی گشتی گفتوگۆ دەكرێ.
لە بڕگەی دووەمدا، ڕاسپاردەی وەزارەتەکان و لایەنەکانی نەبەستراو بە وەزارەت لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران بۆ هەماهەنگی و هاریکاریی دەستەی هاوبەشی وردبینیی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی فیدڕاڵ و هەرێمی کوردستان-عێراق کە لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکردنی ڕەشنووسی ڕاپۆرتی هاوبەشن لەسەر وردبینیی دارایی هەرێمی کوردستان-عێراق، گفتوگۆ دەكرێ.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت