ئایدن مەعروف: پرسی کۆتا تێکەڵی ناکۆکی سیاسی مەکەن
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • ئایدن مەعروف: پرسی کۆتا تێکەڵی ناکۆکی سیاسی مەکەن

ئایدن مەعروف: پرسی کۆتا تێکەڵی ناکۆکی سیاسی مەکەن

ئایدن مه‌عروف، ئه‌ندامی مه‌كته‌ب سیاسی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی داوای له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هەرێم كرد پرسی كۆتاكان تێكه‌ڵی ناكۆكییه‌ سیاسییه‌كانیان نه‌كه‌ن.

ئازار 9, 2023 15:14
ئایدن مەعروف: پرسی کۆتا تێکەڵی ناکۆکی سیاسی مەکەن
0

لایک

ئایدن مه‌عروف، له‌باره‌ی پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق و كۆتاكان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامدا و رایگەیاند “ئێمە پێمانباشە هەڵبژاردن لە کاتی خۆی ئەنجام بدرێت چونکە ئەوە مافی هاووڵاتییانە چوار ساڵ دەنگ بدەن. داوا لە پارتی و یەکێتی دەکەین بگەنە رێککەوتن تاوەکو پرۆسەکە لە کاتی خۆی ئەنجام بدرێت”.

وتیشی “ئێمە وەکو بەرەی تورکمانی و نوێنەری تورکمان دەمانەوێت بە یەک بازنە هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت چونکە کۆتاکان دۆخێکی تایبەتیان هەیە. هەروەها لە عێراق تورکمان نەتەوەی سێیەمە و لە هەرێم دووەمە لەبەر ئەمەش دەبێت لەم هەڵبژاردنە نا بەڵام لە هەڵبژاردنی داهاتوو کورسی کۆتای تورکمان زیاتر بکرێت بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی فراوانتر بەشداربن لە پرۆسەی سیاسی و بڕیارە سیاییەکاندا”.

سەبارەت بە دەنگدانی تایبەت ئایدن مەعروف ئاماژەی بەوەدا “دیارە لە دەنگدانی تایبەت زیاتر دەستێوەردان لە کاروباری کۆتا دەکرێت بۆیە ئێمە وەکو بەرەی تورکمانی نامانەوێت دەنگدەری تایبەت بتوانن دەنگ بە کۆتا بدەن”.

جەختی لەوەش کردەوە، “ئێمه‌ داواكارین كه‌ له‌ داهاتوودا هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له‌ كۆمیسیۆندا بكرێت، ره‌چاوی نوێنه‌رانی پێكهاته‌ی توركمان بكرێت”.

وتیشی، “پێویسته‌ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر كارێك كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ پێكهاته‌كانه‌وه‌ هه‌بێت، راوێژ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی پێكهاته‌كان بكرێت و هه‌ر بابه‌ت و كارێك به‌بێ راوێژ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی پێكهاته‌كان بكرێت، ئەوە قبووڵكراو نییه‌ و دەبێتە ده‌ستوه‌ردان له‌ كاروباره‌كانی پێكهاته‌كان”.

ئایدن مەعروف ئاماژەی بەوە دا، “پاراستنی مافی پێكهاته‌كان، ده‌بێته‌ پاڵنه‌رێكی به‌هێز بۆ ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌. ئێستا پێكه‌وه‌ ژیانێكی زۆر باش له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ و ئه‌مه‌ جێگه‌ی دڵخۆشیمانه‌ و پێكهاته‌كان بەشدارییەکی باشیان هه‌یه‌ له‌ په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان”.

ئه‌ندامی مه‌كته‌ب سیاسی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی داوای له‌ لایه‌نه‌ سیاسیییه‌كانی هەرێمیش كرد، پرسی كۆتاكان تێكه‌ڵی ناكۆكییه‌ سیاسییه‌كانیان نه‌كه‌ن و به‌ كۆتاكانیشی وت، “نه‌بنه‌ لایه‌ن له‌ ناكۆكییه‌ سیاسییه‌كانی نێوان لایه‌نه‌ سیاسیییه‌كاندا”.

En az 10 karakter gerekli
Gönderdiğiniz yorum moderasyon ekibi tarafından incelendikten sonra yayınlanacaktır.