وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕایگه‌یاند، نامه‌ی فه‌رمی بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمكاری عه‌ره‌بی و ڕێكخراوی هاریكاری ئیسلامی ناردوه به‌مه‌به‌ستی ڕاگرتنی هه‌ڕه‌شه‌كانی قه‌واره‌ی زایۆنی ئیسرائیل بۆ هێرشكردنه سه‌ر عێراق.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق لەڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، عێراق پایه‌یه‌كی سه‌قامگیرییه له ناو وڵاتانی ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌یدا، له ڕیزی ئه‌و وڵاتانه‌دایه كه زۆرترین پابه‌ندی تێدایه به بنه‌ماكانی میساقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، “په‌یامی قه‌واره‌ی ئیسرائیلی بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، به‌شێكه له سیاسه‌تێكی سیستماتیكی بۆ دروستكردنی تۆمه‌ت و بیانو به ئامانجی فراوانكردنی ململانێكان له ناوچه‌كه‌دا”.
جه‌ختیكرده‌وه كه “په‌نابردنی عێراق بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌و په‌رۆشیه‌وه دێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن ڕۆڵی خۆی له پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌جێبهێنێت، هه‌روه‌ها پێویستی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست بۆ ڕاگرتنی ده‌ستدرێژییه‌كانی ئیسرائیل له كه‌رتی غه‌ززه و لوبنان، قه‌واره‌ی ئیسرائیل پابه‌ند بكات به وه‌ستاندنی توندوتیژییه به‌رده‌وامه‌كانی ناوچه‌كه و ده‌ست له ده‌ركردنی هه‌ڕه‌شه‌كان هه‌ڵبگرێت”.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕوونیشیكرده‌وه، “عێراق دانی به‌خۆیدا گرت سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌ئامانجگرتنی وڵاتێكی دراوسێ، جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی ده‌ستێوه‌ردانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرده‌وه بۆ ڕاگرتنی ئه‌م ڕه‌فتاره شه‌ڕانگێزانه‌یه كه پێشێلكارییه‌كی ئاشكرای بنه‌ماكانی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێكده‌هێنن”.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه، “عێراق داوای هه‌وڵی هاوبه‌شی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات بۆ ڕاگرتنی په‌ره‌سه‌ندنی ئیسرائیل له ناوچه‌كه و ده‌سته‌به‌ركردنی ڕێزگرتن له یاسا و ڕێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، كه یارمه‌تیده‌ره بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، “عێراق داوای كردوه ئه‌و نووسراوه بۆ وڵاتانی ئه‌ندام بگوازرێته‌وه و وه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی فه‌رمی بخرێته سه‌ر ڕێكخراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان”.