مەسرور بارزانی: هێرشەکانی شەوی ڕابردوو بۆ سەر بارەگاکانی پێشمەرگە شەرمەزار و سەرکۆنە دەکەین

مەسرور بارزانی: هێرشەکانی شەوی ڕابردوو بۆ سەر بارەگاکانی پێشمەرگە شەرمەزار و سەرکۆنە دەکەین

ئازار 24, 2026 15:01
مەسرور بارزانی: هێرشەکانی شەوی ڕابردوو بۆ سەر بارەگاکانی پێشمەرگە شەرمەزار و سەرکۆنە دەکەین
0

لایک

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق مەسرور بارزانی هێرشی “دوژمنکارانەی غەدر و خیانەتی” سەر بارەگاکانی پێشمەرگە شەرمەزار و سەرکۆنە دەکات و داوای راگرتنی ئەو هێرشە دوژمنکارانەش دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٤ـی ئاداری ٢٠٢٦، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، “هێرشی دوژمنکارانەی غەدر و خیانەتی شەوی رابردوو بۆ سەر بارەگاکانی پێشمەرگە شەرمەزار و سەرکۆنە دەکەین، کە لە ئەنجامدا ٦ پێشمەرگەی قارەمان شەهید و ٣٠ پێشمەرگەش بریندار بوون.  سەرەخۆشی لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دەکەم و داوای چاکبوونەوەش بۆ برینداران لە خودای گەورە دەکەم.”

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دووپاتی دەکاتەوە “هەموو رێکارێک بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم دوژمنکارییەی دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان دەگرینەبەر”.

هاوکات داوا لە حکوومەتی فیدراڵی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات “سنوورێک بۆ ئەم هێرشە دوژمنکارانەی سەر هەرێمی کوردستان دابنێن.”

En az 10 karakter gerekli