مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق راگەیاند: لە ماوەی تەنیا ٢٤ کاتژمێردا، ٢٤ هێرشی جۆراوجۆریان کردووەتە سەر مۆڵگەکانی دوژمن لە ناوخۆی عێراق و ناوچەکەدا.
لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ئەمڕۆ یەکشەممە، ٨ـی ئاداری ٢٠٢٦ بڵاوکراوەتەوە، مقاوەمەی ئیسلامی ئاماژەی بەوە کردووە، “لە چوارچێوەی پەرەپێدانی چالاکییەکاندا، لە ماوەی شەو و رۆژی رابردوودا ٢٤ ئۆپەراسیۆنی سەربازییان بە بەکارهێنانی دەیان درۆن و مووشەکی جۆراوجۆر ئەنجامداوە.”
ئەم هێرشانەی مقاوەمەی ئیسلامی لە کاتێکدایە جەنگی راستەوخۆی نێوان (ئەمریکا و ئیسرائیل) لە دژی ئێران پێ دەنێتە نۆیەمین رۆژی خۆیەوە. ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتیی لە لێواری پەرەسەندنێکی مەترسیداردایە، بەتایبەت کە واشنتن و تەلئەبیب بەردەوامن لە بۆردومانکردنی ئامانجەکان لە ناوخۆی ئێران.