بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر داوای لە هاوڵاتیان و شۆفێران دەکات گرێبەستی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل تەنها لە پێشانگەكانی ئۆتۆمبێل و كۆمپانیاكان ئەنجامبدەن و ئەو گرێبەستانەی لە دەرەوەی شوێنی رێگەپێدراو دەکرێن بە ساختە و بێ بنەما و ئەژماردەكرێن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە كاتی ئەنجامدانی گرێبەستی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل، بەهیچ شێوەیەك پشت بە گرێبەستی ئەلیكترۆنی و شوێنی رێگەپێنەدراو نەبەستن.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەش کراوە، هەر گرێبەستێك لە شوێنی رێگەپێنەدراو بکرێت بە ساختە و بێ بنەما هەژماردەكرێت و لە كاتی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ كاری پێناكرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەپێی رێنمایی ژمارە 3ی ساڵی 2021 لە 4ی کانوونی دووەمی ساڵی 2022وەوە گرێبەستی ئەلیکترۆنی لەکاتی کڕین و فرۆشتنی ئوتومبێل و ماتۆرسکیل لە پارێزگاکانی هەرێم پەیڕەودەکرێت.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت