ئۆکرانیا ڕازی بوو بە ئاگربەست لەگەڵ ڕووسیا

ئۆکرانیا ڕازی بوو بە ئاگربەست لەگەڵ ڕووسیا

ئازار 11, 2025 23:47
ئۆکرانیا ڕازی بوو بە ئاگربەست لەگەڵ ڕووسیا
0

لایک

دوای كۆبوونەوەی شاندەكانی ئۆكرانیا و ئەمریكا لە سعودییە، ئۆکرانیا ڕازی بووە بە ئاگربەستێكی 30 ڕۆژە لەگەڵ ڕووسیادا و ئەمریکاش هاوبەشییە هەواڵگرییەكانی لەگەڵ كیێڤ دەستپێدەكاتەوە. هەروەها هەردوولا گەیشتە لێكتێگەیشتن لەسەر ئەنجامدانی ڕێککەوتنی کانزاکان بە زووترین کات.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەزر ئەمشەو بڵاویكردەوە، ئۆکرانیا لە میانەی وتوێژ لەگەڵ کاربەدەستانی ئەمریکا لە سعودیە، ڕازی بووە ئاگربەستی دەستبەجێی بۆ ماوەی 30 ڕۆژ لەگەڵ ڕووسیا قبوڵ بکات.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمریکا دەستدەكاتەوە بە هاوبەشکردنی هەواڵگری لەگەڵ ئۆكرانیا و هاوکاری ئەمنیەكانیشی دەسپێدەکاتەوە، هەروەها ئۆکرانیا و ئەمریکا ڕێککەوتن لەسەر ئەنجامدانی ڕێککەوتنی کانزاکان بە زووترین کات

لایخۆیەوە مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، ئێستا ئەو ئۆفەرە (ئاگربەستی 30 ڕۆژە) دەباتەلای ڕووسەکان و ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی مۆسکۆدایە، دوای ئەوەی ئەو ئۆفەرەیان پێشکەش دەکات.

En az 10 karakter gerekli