وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە هێڵەکانی گواستنەوەی گازی سرووشتی، پچڕانی کارەبا لە بەشێک لە پارێزگاکانی هەولێر (ئەربیل) و دهۆک و سلێمانی درووست بووە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٨، کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە هێڵەکانی گواستنەوەی گازی سرووشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا، گرفتی پچڕانی کارەبا لە بەشێک لە پارێزگاکانی هەولێر (ئەربیل) و دهۆک و سلێمانی درووست بوو و بەشێوەکی کاتی کاریگەری لەسەر تۆڕی کارەبای نیشتیمانی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی وەزارەتی کارەبا لە چەند کاتژمێری داهاتوو گرفتەکان چارەسەر دەکەن و دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت