ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر (ئەربیل) ڕایگهیاند، بە هەموو توانایەکییەوە هەوڵ دهدهن بۆ چارەسەرکردنی ڕیشەیی کێشەی کەمیی غاز و ڕێگریکردن لە هەر جۆرە کورتھێنانێک کە ببێتە بارگرانی بۆ سەر شانی هاوڵاتییان.
پارێزگای ههولێر (ئەربیل) له ڕاگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، ئومێد خۆشناو ئهمڕۆ یهكشهممه سهرپهرشتی كۆبوونهوهیهكی تایبهتی كرد بۆ چارەسەری گرفت و کێشەكانی غازی ماڵان، باس له میکانیزمی نوێی دابەشکردنی غازی ماڵان بەسەر هاوڵاتییاندا لە ڕێگەی کارتی ئەلیکترۆنی كراوه.
ئاماژه بهوهشكراوه، باس لە پڕۆسەی دابەشکردنی غاز لە گەڕەکەکان کرا، کە لە ڕێگەی بریکارەکانەوە و بە چاودێریی ڕاستەوخۆی لایەنە حکوومییەکان بەڕێوەبچێت، ئەو هەنگاوەش بە ئامانجی ڕێکخستنەوەی بازاڕ، ڕێگریکردن لە قۆرخکاری و دڵنیابوونەوە لە گەیشتنی غاز بە یەکسانی و بە نرخی حكوومی بۆ هەموو ماڵان، تاوەکو هاوڵاتییان لە گەڕەکەکانی خۆیاندا بەبێ گرفت پشکی مانگانەیان پێبگات.
ئومێد خۆشناو له لێدوانێكدا باسی لهوهكردوه، پارێزگا بە هەموو توانایەکییەوە هەوڵ دەدات بۆ چارەسەرکردنی ڕیشەیی کێشەی کەمیی غاز و ڕێگریکردن لە هەر جۆرە کورتھێنانێک کە ببێتە بارگرانی بۆ سەر شانی هاوڵاتییان.
ئاماژهی بهوهشكردوه، بۆ ئەو مەبەستەش ئاشکرای کرد کە کار لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و لایەنی دیكەی پەیوەندیدار دەکرێت بۆ زیادکردنی پشکی ڕۆژانەی پارێزگای ههولێر (ئەربیل) لە غازی شل و خێراکردنی پرۆسەی گەیاندنی بە کارگەکان، چونكە لە ئێستادا بە هۆی ئەو بارودۆخەوە ڕێژەی غاز كەمی كردوو و دوچاری قەیران بووهتەوە.
پارێزگاری ههولێر (ئەربیل) هۆشداری دایە هەموو کارگە و بریکارەکانی دابەشکردنی غاز کە بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە قۆرخکاری و بەرزکردنەوەی نرخ نادرێت و هەر کەسێک غاز بە گرانتر لە نرخی دیاریکراوی حكوومی لە ڕێگەی كارتی ئەلكترۆنی بفرۆشێت، ڕووبەڕووی سزای توندی یاسایی دەبێتەوە.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت