نێچیرڤان بارزانی: پێویستە حکوومەتی عێراق کار بۆ راگرتنی هێرشەکان بکات

نێچیرڤان بارزانی: پێویستە حکوومەتی عێراق کار بۆ راگرتنی هێرشەکان بکات

نیسان 7, 2026 12:43
نێچیرڤان بارزانی: پێویستە حکوومەتی عێراق کار بۆ راگرتنی هێرشەکان بکات
0

لایک

سەرۆکی هەرێم هێرشەکانی سەر خەڵکی سڤیل و بێتاوانی هەرێمی کوردستان-عێراق سەرکۆنە دەکات و بە پێویستی دەزانێت، حکوومەتی عێراق کار بۆ راگرتنیان بکات.

ئەمڕۆ سێشەممە، ٧ـی نیسانی ٢٠٢٦، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “ئێکس” رایگەیاند “زۆر بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تيرۆرستييه‌ ده‌كه‌م كه‌ دره‌نگانى شه‌وى رابردوو به‌ درۆن كرايه‌ سه‌ر ماڵی هاووڵاتیيه‌ك لە گوندى زه‌رگه‌زه‌ويى سه‌ر به‌ پارێزگاى هه‌ولێر (ئەربیل) و له‌ ئه‌نجامدا زۆر به‌داخه‌وه‌ دوو هاوسه‌ر شه‌هيد بوون”.

نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەش داوە “پرسە و سەرەخۆشیی قووڵم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدان دەکەم، لە دڵه‌وه‌ هاسۆز و هاوخه‌ميانم. له‌ خودای مەزن داواکارم گيانيان به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت”.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق جەخت دەکاتەوە، “ئه‌م هێرشانه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک قبووڵکراو نین و به‌ ته‌واوی ره‌تکراوه‌ن”.

نێچیرڤان بارزانی بە پێویستی دەزانێت، “حکوومەتی فیدراڵیی عێراق ئه‌رك و بەرپرسیاريه‌تیی خۆی جێبەجێ بکات بۆ رێگريكردن له‌م تاوان و هێرشه‌ تيرۆرستييانه‌ و چیتر ئەم دەستدرێژییانە بۆ سەر خەڵکی سڤيل و بێتاوانى هەرێمی کوردستان دووبارە نەبنەوە”.

En az 10 karakter gerekli