وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان-عێراق ڕایگەیاند، “لە شەوی ٥ـی نیسانی ٢٠٢٦ جارێکی دیکە گرووپە تیرۆرستییە لەیاسا دەرچووەکان، لە ڕێگەی چوار درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشیان کردە سەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، لە ڕۆژانی ڕابردووشدا چەندین جار هێرشە تیرۆرستیەکان لەناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بۆ سەر بارەگاکانی پێشمەرگە بەردەوامبوون”.
وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم زنجیرە هێرشانە، بە ئاشکراو بە بەرچاوی سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان-عێراق و بارەگاکانی هێزی پێشمەرگە و زیانی گیانی و ماددی زۆریان هەبووە.
وتیشی، “تا ئێستا حکومەتی فیدراڵ، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و دامەزراوە ئەمنییەکانی عێراق، هیچ هەڵوێستێکی جدیان نەبووە بۆرێگریکردن لەم هێرشە تیرۆریستی و تێکدەرانەیە”.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش خرایەڕوو، پێشمەرگە بەشێکە لەسیستەمی ئەمنی و بەرگری، هەمیشە ڕۆڵی سەرەکی و کاریگەری هەبووە لە پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان- عێراق و عێراق، دەبێ ئەو دەستدرێژیانە بەخێرایی بوەستێنرێت و تاوانکاران سزا بدرێن.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ڕاشیگەیاند، “ئێمە لە پێناو بەرژەوەندی هەموو خەڵکی عێراق و کوردستان و لەبەرچاوگرتنی ئەم دۆخە نالەبارە، دانمان بە خۆماندا گرتووە، بەڵام ئەگەر حکومەتی فیدراڵ هەر وا بێ هەڵوێست بێت ناچار دەبین هەڵوێستی دیکەمان دەبێ”.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت