هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق، لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا بڕیاریان دا بە پشووی فەرمی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بۆ ماوەی ١٥ رۆژ، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ پاراستنی سەلامەتیی گشتی.
ئەمڕۆ هەینی ٦ی ئاداری ٢٠٢٦، هەردوو وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق، راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، بڕیار دراوە لە رۆژی یەکشەممە ٨ی ئاداری ٢٠٢٦ەوە تاوەکوو رۆژی دووشەممە ٢٣ی ئاداری ٢٠٢٦، پشووی فەرمی بێت لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و پاراستنی سەلامەتیی مامۆستایان، قوتابییان و خوێندکاران، بڕیاری پشوودان دراوە.
بڕیارەکە گشتگیرە و سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکوومی، ناحکوومی، تایبەت و خوێندنگە نێودەوڵەتییەکانی سەر بە هەردوو وەزارەت دەگرێتەوە.
وەزارەتەکان تێبینی ئەوەشیان داوە کە ماوەی نێوان ١١ی ئادار تا ٢٣ی ئادار خۆی لە بنەڕەتدا پشووی فەرمیی بەهارەی ناوەندەکانی خوێندن بووە، بەڵام بەهۆی دۆخەکەوە پشووەکە چەند رۆژێک پێش خراوە و لە ٨ی مانگەوە دەست پێ دەکات.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت