بارزانی: بەرگریکردن لە مافی پێکهاتەکان لەلای ئێمە پرەنسیپێكی نەگۆڕە

بارزانی: بەرگریکردن لە مافی پێکهاتەکان لەلای ئێمە پرەنسیپێكی نەگۆڕە

ئاب 22, 2024 20:50
بارزانی: بەرگریکردن لە مافی پێکهاتەکان لەلای ئێمە پرەنسیپێكی نەگۆڕە
0

لایک

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە لویس ساکۆ کرد و جەختی کردەوە كریستیانەكان و سەرجەم پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی هەرێمی كوردستان-عێراق وەک بەشێك لە گەلی خۆمان دەزانین و بە هەموو شێوەیەک بەرگری لە مافەكانیان دەكەین.

لە دیدارەكەدا سەرۆكی كەنیسەی كلدان لە عێراق و جیهان ستایشی ڕۆڵی مەسعود بارزانی كرد لە هەوڵەكانی بۆ پاراستنی پێكهاتەی كریستیان و پاڵپشتیكردنی داواكارییەكانیان و پێدانی دڵنیایی بۆ گەرەنتیبوونی ئاییندەیان لە هەرێمی كوردستان و عێراق و ڕاشیگەیاند كە كریستیانەكانی دەرەوەی عێراق و هەرێمی كوردستانیش سوپاسگوزاری هەڵوێستەكانی بارزانین.

هەر لەو دیدارەدا مەسعود بارزانی ، ڕایگەیاند كە كریستیانەكان و سەرجەم پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی هەرێم وەک بەشێك لە گەلی خۆمان دەزانین و بە هەموو شێوەیەك بەرگری لە مافەكانیان دەكەین و ئەوە لەلای ئێمە وەک پرەنسیپێكی نەگۆڕە.

En az 10 karakter gerekli