حکومەتی هەرێم: بەردەوامین لە گفتوگۆ لەگەڵ بەغداد بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت

حکومەتی هەرێم: بەردەوامین لە گفتوگۆ لەگەڵ بەغداد بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت

حوزه‌یران 5, 2024 18:12
حکومەتی هەرێم: بەردەوامین لە گفتوگۆ لەگەڵ بەغداد بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت
0

لایک

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان-عێراق ئاشکرایدەکات، سەرەتای هەفتەی داهاتوو شاندێکی حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان سەردانی بەغداد دەکەن و دەڵێت، جەخت لە هەڵوێستمان دەکەینەوە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لەرێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 5ـی حوزەیرانی 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبووەوە و پرسی ژینگە، گەنمی جوتیارانی هەرێم و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم گفتوگۆیی لەبارەوە کراوە.

لە راگەیەندراوێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق دەڵێت، “لەکۆبوونەوەکەدا سەرۆکوەزیران و شاندی دانوستانکار باسیان لە کۆبوونەوە و هەوڵ و ڕێکارەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە کردووە و کۆبوونەوەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بەردەوامن بۆ زووتر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم”.

ئاماژەبەوەشکراوە “بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتووه، شاندی حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا نەوتیەکان لەسەر بانگهێشتی وەزارەتی نەوتی عێراق، سەردانی بەغدا بکەن بۆ گفتوگۆکردن و دانانی میکانیزمی چارەسەر بۆ لابردنی هەموو ئاستەنگ و بەربەستەکانی بەردەم دەستپێکردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم”.

باسلەوەشکراوە، بەهۆی راگرتنیەوە لە مانگی ئاداری ساڵی پارەوە، چەندین ملیار دۆلار زیان بە گەنجینەی گشتی عێراق و هەرێمیش گەیشتووە.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجومەنی وەزیران رێنوێنی شاندی دانووستانکاریی کردووە، جەختلەسەر هەڵوێستی جدیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو بۆ هەرچی زووتر گەیشتن بە رێکەوتننامەیەکی گشتگیر و هاوسەنگ لە چوارچێوەی دەستوور بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە.

هەر لەکۆبوونەوەکەدا، ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و وەزارەتی بازرگانیی وپیشەسازی راسپارد کاری پێویست بکەن لەسەر ئەو پێشنیارانەی لە کۆبوونەوەکەدا خرانەڕوو بە ئاراستەی سوود وەرگرتن لە گەنمی جووتیارانی هەرێم لە چوارچێوەی پلانێکی کشتوکاڵی گونجاو و هەروەها ڕێکاریی پێویست لەمبارەیەوە بگرنەبەر بە پێی ئەو پێشنیارانەی لە راپۆرتی وەزیری کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو هاتبوون.

En az 10 karakter gerekli