سەرۆک کۆمار لەتیف ڕەشید کۆنگرەی داڤۆس لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلادیمیر زیلینسکی کۆبووەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی کانوونی دووەمی 2025، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار ڕایگەیاند، “لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە کارەکانی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی سەرۆک کۆمار لەتیف ڕەشید لە کۆنگرەی داڤۆس لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلادیمیر زیلینسکی کۆبووەوە”.
ئەوەش خرایەڕوو، “لە کۆبوونەوەکەدا ژمارەیەک پرسی گرنگ لەسەر گۆڕەپانی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی تاوتوێکران و تێیدا سەرۆک کۆمار تەئکیدی لەسەر هەڵوێستی عێراق کردەوە کە داوای ڕێزگرتن لە سەروەری دەوڵەتان و پێویستی چارەسەرکردن و یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییەکان بە ڕێگای ئاشتیانە دەکات و ئاماژەی بە بڕیارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد و ڕوونیکردەوە کە لە ململانێ چەکدارییەکاندا هیچ براوەیەک نیە”.
ئاماژە بەوەشکرا، “سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەشدا کە عێراق لەلایەنەکانی ململانێکە وەک یەک دوورە و جەختی له ئامادەیی عێراق کردەوه بۆ کارکردن بۆ نزیککردنەوەی بیروبۆچوونەکانی هەردوولا”.
باس لەوەشکرا، “لە بەرامبەردا سەرۆکی ئۆکرانیا سوپاسی سەرۆک کۆماری کرد بۆ هەڵوێستی بێلایەنی عێراق سەبارەت بە ململانێی ئۆکرانیا و ڕوسیا و جەختی لەسەر خواستی ئۆکرانیا کردەوە بۆ بەهێزکردنی هاوکارییە دووقۆڵییەکان بەتایبەتی لە کەرتی کشتوکاڵ و هەناردەکردنی پێویستی عێراق لە بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ئۆکرانیا بەتایبەتی گەنم و دانەوێڵەی جۆ”.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت