حکوومەتی هەرێم: حکوومەتی فیدراڵ تەنها ٪٤١ـی شایستە داراییەکانی هەرێمی ناردووە

حکوومەتی هەرێم: حکوومەتی فیدراڵ تەنها ٪٤١ـی شایستە داراییەکانی هەرێمی ناردووە

كانونی دووه‌م 7, 2026 08:05
حکوومەتی هەرێم: حکوومەتی فیدراڵ تەنها ٪٤١ـی شایستە داراییەکانی هەرێمی ناردووە
0

لایک

حکوومەتی هەرێم ڕایگەیاند، کۆی شایستەی دارایی هەرێم گەیشتووەتە ٥٨.٣ ترلیۆن دینار، بەڵام ئەوەی بە کردەیی بۆ هەرێم نێردراوە لە ٢٤.٣ ترلیۆن دینار تێپەڕی نەکردووە، کە دەکاتە %٤١ـی مافە داراییەکان و ئەمەش تەنها %٣.٩ی کۆی بودجەی عێراقە.

ئەمڕۆ سێشەممە، ٦ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، حکوومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لە ماوە سێ ساڵی ڕابردوودا، لەدوای پەسەندکردنی یاسای بودجەی گشتیی فیدڕاڵیی عێراق، لە ٢١ـی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٣، کە بۆ هەر سێ ساڵی دارایی (٢٠٢٣ – ٢٠٢٤ – ٢٠٢٥) بوو، تیایدا پشکی هەرێمی کوردستان-عێراق، دوای چەندین گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن، لەنێوان شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق و حکوومەتی فیدڕاڵ، دیاری کرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، جیاوازیی نێوان شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان-عێراق و ئەوەی بە کردەیی لەلایەن حکوومەتی فیدراڵەوە، لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا خەرج کراوە، بە قەبارەیەکی گەورە خەمڵێندراوە و هەرێم ڕووبەڕووی “گەمارۆی وەبەرهێنان” و “کەلێنی گەورەی دارایی” کراوەتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی داتاکان، کۆی شایستەی دارایی هەرێم گەیشتووەتە ٥٨.٣ ترلیۆن دینار، بەڵام ئەوەی بە کردەیی بۆ هەرێم نێردراوە لە ٢٤.٣ ترلیۆن دینار تێپەڕی نەکردووە، کە دەکاتە %٤١ـی مافە داراییەکان و ئەمەش تەنها %٣.٩ی کۆی بودجەی عێراقە.

En az 10 karakter gerekli