تاوانبارێک هاوڕێ کچەکەی لە سلێمانی دەکوژێت و لە کەرکوک دەستگیردەکرێت

تاوانبارێک هاوڕێ کچەکەی لە سلێمانی دەکوژێت و لە کەرکوک دەستگیردەکرێت

ئازار 8, 2023 08:24
تاوانبارێک هاوڕێ کچەکەی لە سلێمانی دەکوژێت و لە کەرکوک دەستگیردەکرێت
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، هێزەکانیان لە پۆلیسی رووبەڕووبوونەوەی تاوان کەسێکیان دەستگیرکردووە کە تۆمەتبار بووە بە کوشتنی هاوڕێ کچەکەی لە شاری سلێمانی.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردووە، دوای ئەوەی کەسێک هاوڕێ کچەکەی کوشت و لە سلێمانییەوە بەرەو پارێزگای کەرکوک هەڵهات، هێزەکانیان لە پۆلیسی رووبەڕووبوونەوەی تاوان بەهاوکاری پۆلیسی سلێمانی بەدواداچوونیان بۆ دۆسییەکە کرد.

ئەوەش هاتووە، لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیس و فەرمانی دادوەر، لە هەڵمەتێکدا تۆمەتبار بەگوێرەی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە و رادەستی پۆلیسی سلێمانی کراوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک دەشڵێت، سوپاسی هەماهەنگی هێزە ئەمنییەکان دەکەن کە بەهۆیەوە توانیویانە لە ماوەیەکی دیاریکراو و کەمدا تۆمەتبارەکە دەستگیربکەن و رادەستی دادگای بکەن بەمەبەستی سزادانی.

En az 10 karakter gerekli