تووشبووێکی دیکەی تای خوێنبەربوون لە هەولێر (ئەربیل) تۆمارکرا
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر (ئەربیل) دەڵێت، نەخۆشێکی پەتای تای خوێبنبەربوون لە شاری هەولێر (ئەربیل) دەستنیشانکرا کە تەمەنی ٤٧ ساڵە و لە مەیدانی ئاژەڵان کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی حوازەیرانی 2025، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر (ئەربیل) وتی، نەخۆشێکی پەتای تای خوێبنبەربوون لە شاری هەولێر (ئەربیل) لە گەڕەکی فەرمانبەران دەستنیشانکرا کە لە مەیدانی ئاژەڵان کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ دەکات و لەهەمان کاتیشدا گۆشتفرۆشی گەڕۆکە واتا ئاژەڵی لەماڵان سەردەبڕی.
ئاماژی بەوەشکرد، لە 21ی حوزەیرانەوە نەخۆش کەوتووە بە سەرئێشە و سک ئێشە و تای بەرز دەستی پێکردووە پاشان چارەسەری لەلایەن چەندین نۆرینگە لاكۆڵانان وەرگرتووە و بەڵام باری تەندروستی بەرەو خراپی رۆیشتوە.
هەروەها باسی لەوەشکرد، دوای چووە بۆ نەخۆشخانەیەک و پاش ئەوەی هەندێک پشکنینی سەرەتایی بۆ کراوە گومانی نەخۆشی تای خوێنبەربوونی لێکراوە بۆیە بۆ دڵنیابوون ناردویانە بۆ بەشی نەخۆشیە گوازراوەکان لە فریاکەوتنی ناوەند پاش وەرگرتنی نەخۆشەکە و جیاکردنەوەی لەشوێنی تایبەت وەرگرتنی خوێن بۆ پشکنینی ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون بە pcr دەرکەوت کە نەخۆشەکە تووش بووە بە پەتای تای خوێنبەربوون.
هاوکات وتیشی، بۆ دڵنیابوونی بەتەواوی لە بەغدادیش هەمان ئەنجام بوو نەخۆشەکە ئێستا لەژێر چاودێری پزیشکی پسپۆری هەناوە و چارەسەر وەردەگرێت.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت