شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، جێبه‌جێكردنی هێرشی ئاسمانی عێراقی به ئامانجگرتنی مۆڵگه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعش له چیای حه‌مرین له سنووری پارێزگای كه‌ركووك راگه‌یاند كه بووه هۆی كوژرانی سێ چه‌كداری داعش.
شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له درێژه‌ی ئه‌و كاره هێرشبه‌رانه‌ی كه هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌نجامیانداوه، له شوێنپێهه‌ڵگرتنی شانه تیرۆریستییه شكستخواردووه‌كان، هه‌روه‌ها دوای ئه‌و لێدانه تونده‌ی له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌ر تیرۆرستان كه‌وت، به‌تایبه‌ت دوای كوژرانی سێ تیرۆریست له وادی شای و وادی ئوم خه‌ناجر له سنووری پارێزگای كه‌ركووك له 20ی ئه‌م مانگه و كوژرانی حه‌وت تیرۆریستی دیكه دوێنێ شه‌ممه له گوندی په‌لكانه، ئه‌مڕۆش هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی، به باشترین شێوه له سه‌رچاوه ته‌كنیكی و چاودێری مرۆییه‌كان، له ژێر چاودێری و پلاندانان فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان به‌دواداچونیان كرد بۆ به‌ئامانجگرتنی حه‌شارگه‌یه‌كی گرنگ كه تیرۆرستان له چیای حه‌مرین به‌كاریانده‌هێنا و سێ تیرۆرستی تێدابوو.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، “به‌چاودێری هێزه ئه‌منیه‌كان، هێرشێكی ئاسمانی وێرانكه‌ر به فڕۆكه‌ی ئێف-16 ئاراسته‌ی ئه‌م مۆڵگانه كرا و به‌ته‌واوی خاپووركرا”.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، “ژماره‌یه‌ك میوانخانه و ئه‌شكه‌وت له بۆردوومانه‌كه‌دا وێرانكراون، جگه له‌و چه‌ك و ئامێر و كه‌ره‌سته لۆجستییانه‌ی كه تیرۆرستان به‌كاریان ده‌هێنا”.