ئومێد خۆشناو: فرۆشتنی بەنزین بە جلیكان و لەسەر شەقامەكان قەدەغەیە

ئومێد خۆشناو: فرۆشتنی بەنزین بە جلیكان و لەسەر شەقامەكان قەدەغەیە

نیسان 14, 2026 14:26
ئومێد خۆشناو: فرۆشتنی بەنزین بە جلیكان و لەسەر شەقامەكان قەدەغەیە
0

لایک

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر (ئەربیل) ڕایگەیاند، فرۆشتنی بەنزین بە جلیكان و لەسەر شەقامەكان بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە.

ئەمڕۆ سێشەممە، ١٤ی نیسانی ٢٠٢٦، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر (ئەربیل) ڕایگەیاند، لە سنووری پارێزگای هەولێر (ئەربیل) بەهەموو شێوەیەك فرۆشتنی بەنزین بە جلیكان و لەناو ئۆتۆمبێلەكان و لەسەر شەقامەكان ڕێگەپێدراو نییە. هۆشداریشیدا كە هەر لایەن و كەسێك بەبێ مۆڵەت و بە هەر شێوەیەك بەنزین بفرۆشێت، ڕێكاری یاسایی توندی لە بەرامبەردا دەگیرێتەبەر.

هەروەها پارێزگاری هەولێر (ئەربیل)، تیشكی خستە سەر ڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێر (ئەربیل) و ئەنجوومەنی بەنزینخانەكان، لە نەهێڵانی ئەو گرفت و كێشانەی، كە لە ئاكامی ئەو بارودۆخە نەخوارزاوی ناوچەكە دووچاری هاوڵاتییان هاتبوو، توانرا بە هاوكاری و هەماهەنگی هەموو لایەنەكان بە باشترین شێوەی ئیدارەی ئەو بارودۆخە بدرێت و بازاڕی سووتەمەنی تاڕادەیەك كۆنتڕۆڵبكرێت.

En az 10 karakter gerekli