مه‌سعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئه‌مڕۆ سه‌ردانی به‌غداد ده‌كات و له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراق كۆده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مین سه‌ردانه له دوای ریفراندۆم كه له كۆتایی 2017 به‌ڕێوه‌چوو.
باره‌گای بارزانی بڵاویكرده‌وه، ئەمڕۆ چوارشەممە (3ی تەمموزی 2024) مەسعود بارزانی بە مەبەستی ئەنجامدانی زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە فەرمی و سیاسییەکانی عێراق و دیداری لەگەڵ سەرکردە سیاسیەکان سەردانی شاری بەغداد دەکات.
سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی بۆ به‌غداد له‌كاتێكدایه كه هێشتا چه‌ندین پرسی جێگه‌ی ناكۆكین له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵ له‌وانه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، یاسای نەوت و گاز، مەلەفی هەڵبژاردن، تەنانەت هەڵوێستی لەسەر پارێزگاری کەرکووک، کە تا ئێستا ئەنجومەنەکەی نه‌یتوانیوه هه‌ڵیبژێرێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زیاتر له شه‌ش مانگه پێكهێنراوه.