لە هەولێر (ئەربیل)، ئێرمان تۆپچو کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر (ئەربیل) لەگەڵ هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی کۆبووەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 8ی 5ـی 2025، کونسوڵگەری تورکیا لە هەولێر (ئەربیل) ڕایگەیاند، “زۆر خۆشحاڵ بووین بە پێشوازی کردن لە پارێزگاری سلێمانی د. هەڤاڵ ئەبوبەکر لە کونسوڵگەری گشتیمان و تاووتوێ کردنی دەرفەتەکانی هەماهەنگی نێوانمان.”
ڕۆژی ڕابردوو لەلای خۆیەوە، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، لە هەولێر (ئەربیل)یـێ پایتەختی هەرێمی کوردستان-عێراق، د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی؛ سەردانی کونسوڵخانەی گشتیی تورکیای لە هەرێمی کوردستان-عێراق کرد و لەلایەن ئێرمان تۆپچو کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان-عێراق و جێگری کونسوڵ و تیمی کونسوڵخانەوە بە گەرمیی پێشوازیکرا.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە دیدارێکی دۆستانەدا؛ گفتوگۆ لە سەر بارودۆخە نوێکان و سەقامگیریی ناوچەکەو پەیوەندییە کولتوریی و ئابورییەکان کرا.
پارێزگاری سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، هەوڵ و هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتیی و چارەسەریی بەرزنرخێندران و پشتیوانیی هەمووان بۆ پاراستنی ئاسایش و ئابوریی ناوچەکە و زەمینەسازیی بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکان و بایەخ و پێگەی گرنگی پارێزگای سلێمانی و هەرێمی کوردستان-عێراق چەختیان لەسەر کرایەوە.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت