كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق واده‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌رانی بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ درێژكرده‌وه كه له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 15ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستپێده‌كات.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه لە بەیاننامەیەکدا بڵاویكرده‌وه، ژمارەی دەنگدەرانی تۆمارکراوی بایۆمەتری گەیشتوەتە زیاتر لە 21 ملیۆن کەس، هاوکات ژمارەی ئەو کەسانەی داتاکانیان نوێکردووه‌تەوە گەیشتووەتە نزیکەی دوو ملیۆن کەس.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ژمارەی دەنگدەرانی تۆمارکراوی بایۆمەتری گەیشتووەتە 21 ملیۆن و 223 هه‌زار و 319 كه‌س، کۆی ژمارەی نوێکردنەوەی داتا‌کان گەیشتوەتە ملیۆنێك و 909 هه‌زار و 510 كه‌س.
كۆمسیۆن هاوكات درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌رانی بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ درێژكرده‌وه كه له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 15ی حوزه‌یران ده‌ستپێده‌كات.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت