دژەتیرۆر: ئەم هێرشانە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و تاوانی جەنگییە

دژەتیرۆر: ئەم هێرشانە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و تاوانی جەنگییە

نیسان 7, 2026 10:48
دژەتیرۆر: ئەم هێرشانە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و تاوانی جەنگییە
0

لایک

دژەتیرۆر ڕایگەیاند، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە لە ئێرانەوە ئاراستە کرابوو، بەر خانووی هاونیشتمانییەک لە گوندی زەرگەزەویی سەر بە ناحیەی دارەشەکران لە سنووری پارێزگای هەولێر کەوت و بەداخەوە لە ئەنجامدا دوو هاوسەر شەهید بوون.

دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، شەوی سێشەممە ٧ی نیسانی ٢٠٢٦، کاتژمێر ١٢:١٥، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە لە ئێرانەوە ئاراستە کرابوو، بەر خانووی هاونیشتمانییەک لە گوندی زەرگەزەویی سەر بە ناحیەی دارەشەکران لە سنووری پارێزگای هەولێر کەوت، بەداخەوە لە ئەنجامدا دوو هاوسەر بە ناوەکانی (مووسا ئەنوەر ڕەسووڵ و مژدە ئەسعەد حەسەن) شەهید بوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم هێرشانە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و تاوانی جەنگییە و بە توندترین شێوە سەرکۆنەی دەکەین.

En az 10 karakter gerekli