پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، 31-05-2025، کۆبوونەوەی گرنگ و بەرفراوانی هێز و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان-عێراق بە سەرپەرشتیی دەستەی کارگێڕیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام دەست پێ کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دۆخی گشتیی ئێستای عێراق، هەرێمی کوردستان- عێراق و ناوچەکە دەکرێت. هەروەها هەڵوێستی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی-عێراقیش لە بەرانبەر بڕیاری وەزارەتی دارایی عێراق بۆ خەرجنەکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان ڕادەگەینرێت.
ناوی بەشێک لە بەشداربووانی کۆبوونەوەکەی پیرمام:
1. فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق.
2. سالار لالە سەرحەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
3. د. مەجید حەمەدئەمین، ئەندامی سەکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
4. محەممەد حاجی مەحموود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان.
5. دانا ئەحمەد مەجید، ڕێکخەری باڵی کوردساتی بزووتنەوەی گۆڕان.
6. عەبدوڵلا وەرتی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی.
7. باپیر کامەلا، سکرتێری پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان.
8. محەممەد بازیانی، نوێنەری بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامی.
9. لایەنە تورکمانییەکان
10. لایەنە مەسیحییەکان