بڕیارە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی بەغداد بکات، کێشە داراییەکان و مووچە و پرسی پارێزگاری کەرکووک لە نێو ئەو دۆسیەیانەدا دەبن کە لەگەڵ بەرپرسانی عێراقدا تاوتوێیان دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە، رۆژنامەی شەرقولئەوست بڵاویکردەوە، سبەینێ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی بەغداد دەکات و ئەوەش بە یەکەم سەردانی ناوبراو دادەنرێت لە ماوەی شەش ساڵی رابردوودا بۆ بەغداد ئەنجامی بدات.
رۆژنامەکە لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە کە بارزانی زنجیرەیەک کۆبوونەوە و دانووستاند لەگەڵ زۆربەی سەرکردە سیاسییەکان ئەنجام دەدات بۆ چارەسەرکردنی کۆتایی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد.
روونیشیکردەوە کە کێشە داراییەکان، مووچەی فەرمانبەران، یاسای نەوت و غاز، دۆسیەی هەڵبژاردنەکان، پرسی پارێزگاری کەرکووک، رێککەوتنی شەنگال، لەشکرکێشییەکەی ئەمدواییەی تورکیا بۆ دهۆک و ئەگەری بەئامانجگرتنی هەولێر لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە لە نێو ئەو بابەتانەدان کە مەسعود بارزانی لەگەڵ بەرپرسە عێراقییەکاندا تاوتووێیان دەکات.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت