وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاند، بۆ ماوه‌ی ساڵێك تۆماركردنی چه‌كی بێ مۆڵه‌تی هاوڵاتیان درێژده‌كه‌نه‌وه، به‌ئامانجی ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هاوڵاتیان بتوانن له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌كه‌كانیان تۆماربكه‌ن.
عه‌مید میقداد میری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ڕه‌زامه‌ندی عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری سه‌رپه‌رشتیاری كاره‌كانی لیژنه‌ی نیشتمانی بۆ ڕێكخستنی چه‌ك له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌ت و وه‌زیری ناوخۆ وه‌رگیرا، به‌مه‌به‌ستی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی تۆماركردنی چه‌كی تۆمارنه‌كراوی هاوڵاتییان بۆ ماوه‌ی ساڵێكی دیكه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له 31ی ئه‌م مانگه تۆماركردنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت تاوه‌كو 31ی کانوونی یەکەمی 2025.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆ داواشیكرد، له‌ساڵی نوێ‌دا سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی چه‌ك له‌ماڵه‌كانیاندا هه‌یه به‌تایبه‌ت چه‌كه‌كانی جۆری ده‌مانچه و كڵاشینكۆف سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی تۆماركردن بكه‌ن و چه‌كه‌كانیان تۆماربكه‌ن بۆئه‌وه‌ی ڕووبه‌رووی ڕێكاری یاسایی نه‌بنه‌وه.