ترەمپ: ناتانیاهۆ رازی بوو بە ئاگربەستی غەززە

ترەمپ: ناتانیاهۆ رازی بوو بە ئاگربەستی غەززە

ئه‌یلول 29, 2025 22:31
ترەمپ: ناتانیاهۆ رازی بوو بە ئاگربەستی غەززە
0

لایک

دووشەممە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند، پێشنیازەکانی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و یەکێتیی ئەورووپا بۆ ڕاگەیاندنی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرز دەنرخێنێت.

دەشڵێت، سوپاس ناتانیاهۆ دەکەم بۆ ئەوەی پێشنیازی ئێمەی بۆ ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕاگرتنی شەڕی غەززە قبووڵ کرد، ئەگەر حەماسیش ڕازی بێت ئەوا دەستبەجێ ئاگربەست ڕادەگەینین، کە زانیاریم هەیە ئەوانیش دەیانەوێت ئەو شەڕە بە زووی کۆتایی بێت، بەڵام ئەگەر ڕەتییان کردەوە ئەو ئیسرائیل پشتگیری تەواوی منی هەیە.

ترەمپ وتیشی، ئەگەر پێکەوە کار بکەین، دەتوانین کۆتایی بەو کوژران و وێرانکارییە بهێنین کە ساڵانێکە، دەیان ساڵە، تەنانەت سەدەکانیش بینیومانە، و دەبێتە دەستپێکێکی نوێ بۆ ئاسایش و ئاشتی و خۆشگوزەرانی بۆ ناوچەکە.

دۆناڵد ترەمپ ئاشکراشی کرد، “تۆنی بلێر، وەزیری پێشووتری بەریتانیا لە دەستی بەڕێوەبردنی غەززەی دوای شەڕ دەبێت، ئاماژەشی دا، زۆر کەس ئامادەیی خۆیان پیشانداوە سەرپەرشتی ئەو دەستەیە بکەن، تەنانەت هەندێکیان داوا دەکەن من سەرپەرشتی بکەم”.

وتیشی، هەرگیز نابێت ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە بیر بکەین، کە هەزار کەس بوونە قوربانی، بۆیە هەڵوێستی ناتانیاهۆ لە دژی دەوڵەتی فەڵەستین ڕوون و ئاشکرایە، کە هەندێک وڵات نا ژیرانە دانییان بە دەوڵەتی فەڵەستین نا، بەشێکیان وڵاتانی ئەورووپییە هاوڕێیەکانمان بوون.

En az 10 karakter gerekli