نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبێلی عەتا سەراوی، ئه‌ندامی پێشووی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی ته‌قییه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌ك له ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم بە میدیاکانی وت، هێشتا دیارنییه چی روویداوه، به‌ڵام ئۆتۆمبێله‌كه ته‌قیوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ین و زیانی گیانیش نییه.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئۆتۆمبێلی عەتا سەراوی، ئه‌ندامی پێشووی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی ته‌قیووه‌ته‌وه و ده‌نگێكی به‌رز له شوێنی رووداوه‌كه بیستراوه.
لایخۆیه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم به میدیاکانی راگه‌یاند، هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردوه و “هێشتا دیارنییه چی روویداوه، به‌ڵام ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاشكرا ده‌كرێت”.
په‌یوه‌ست به زیانه‌كان، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، رووداوەکە لە گەڕەکی سەرچنار روویداوە و “له رووداوه‌كه‌دا هیچ زیانێكی گیانیی نییه”.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت