موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ڕه‌وتی نیشتمانی شیعه‌كان بڕیاریدا گرووپی سه‌رایا سه‌لام كه گرووپێكی چه‌كداریه له‌گه‌ڵ زیادبوونی هێرشه‌كان تاوه‌كو كاتێكی نادیار ته‌نها ئه‌ركی مرۆیی جێبه‌جێبكه‌ن.
ساڵح محه‌مه‌د عێراقی ناسراو به وه‌زیری سه‌در فه‌رمانێكی موقته‌دا سه‌دری بڵاویكرده‌وه كه تێیدا هاتووه، “خوایه عێراق و شوێنه پیرۆزه‌كانی و گه‌له‌كه‌ی له هه‌موو خراپه‌یه‌ك بپارێزه، كه‌سانێك هه‌ن ده‌یانه‌وێت له ناوه‌وه و له ده‌ره‌وه زیانی پێ بگه‌یه‌نن، لێره‌وه ئاراسته‌ی برا ئازیزه‌كانمان ده‌كه‌ین له كه‌تائیبی سه‌رایاسه‌لام به‌تایبه‌ت له‌م هه‌لومه‌رجه سه‌ختانه‌دا، ته‌نها ئه‌ركی مرۆیی خۆیان تا ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی زیاتر جێبه‌جێبكه‌ن، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی خێرایی هێرشه‌كان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له‌په‌یامێكدا كه دواتر ئاڕاسته‌یان ده‌كه‌ین بۆ كردنه‌وه‌ی میوانخانه‌ی سه‌در و به مۆڵه‌تی تایبه‌ت بۆ هاوكاری پزیشكی و خزمه‌تگوزاری و مرۆیی و هاوشێوه‌كانیان، به‌پێی ئه‌و كات و شوێنه‌ی كه له‌و كاته‌دا دیاریكراوه، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی بنیان ئه‌لمه‌رسوس”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه گرژی و ئاڵۆزیه‌كانی شه‌ڕی ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران پێیناوه‌ته قۆناغێكی نوێوه و چه‌ندین هێرشی جیاجیا بۆسه‌ر ناوچه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان- عێراق ئه‌نجامدراون.