مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی كۆبووه‌وه و هاوڕا بوون له‌سه‌ر چاره‌كردنی پرسه په‌یوه‌ندیداره‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان-عێراق و حكومه‌تی فیدراڵی به‌گوێره‌ی یاسا و ده‌ستوور.
مەسعود بارزانی، لە ماڵی سەرۆکی رەوتی حیکمە، لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبووه‌وه و چەند پرسێکی گرنگیان تاوتوێ كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سەرۆکی پارتی و سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كۆك بوون له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون لە چارەكردنی پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵی به‌گوێره‌ی یاسا و ده‌ستووری عێراقی.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گرنگیی یەکخستنی هەڵوێستی نیشتمانی بەرانبەر پرسە جیاوازه‌كانی پەیوەست بە بەرژەوەندی عێراق و بەردەوامیدان به هەوڵەکانی چارەکردنی کێشەی هەڵبژاردنی سەرۆکی په‌رله‌مانی عێراق و هاوکاریکردنی هێزە سیاسییە پەیوەندیدارەکان بۆ چارەکردنیان دووپات كرایه‌وه.
ئەمە لە کاتێکدایە لە کۆبوونەوەکانی مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکوەزیران و بەشێک لە سەرکردەکانی عێراق، گفتوگۆ لەبارەی بەردەوامیی هەماهەنگیی نێوان بەغداد و هەولێر کرا، هاوکات جەخت لە چارەكردنی سەرجەم کیشەکان کرایە.