قوباد تاڵەبانی: هەفتەی داهاتوو شاندی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

قوباد تاڵەبانی: هەفتەی داهاتوو شاندی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

كانونی یه‌كه‌م 9, 2025 17:53
قوباد تاڵەبانی: هەفتەی داهاتوو شاندی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە
0

لایک

هەفتەی داهاتوو پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە و پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان-عێراق تاوتوێ دەکەن. 

قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بڕیاربوو ئەمڕۆ سێشەممە، ٩ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، هەردوو شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی کۆببنەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە دواخرا.

بە وتەی تاڵەبانی، هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەکانی پارتی و یەکێتی، لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکەنەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، هۆشیار زێباری سه‌رپه‌رشتی شاندی دانوستانکاری پارتی ده‌كات و قوباد تاڵه‌بانیش سه‌رپه‌رشتی شاندی دانوستانکاری یه‌كێتی ده‌كات.

تا ئێستا پارتی و یەکێتی چەندان جار کۆبوونەوەی باڵایان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق کردووە، هەردوولا لەسەر زۆرینەی بابەتەکان ڕێککەوتوون، ئەوەی ماوەتەوە دابەشكردنی پۆستەکانە. 

En az 10 karakter gerekli