پەیامی وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەبارەت بە پلانی ترەمپ لە غەززە

پەیامی وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەبارەت بە پلانی ترەمپ لە غەززە

تشرینی یه‌كه‌م 2, 2025 16:19
پەیامی وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەبارەت بە پلانی ترەمپ لە غەززە
0

لایک

وەزارەتی دەرەوەی عێراق پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ١ی ١٠ی ٢٠٢٥، وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، “وەزارەتی دەرەوە پێشوازی لەو دەستپێشخەرییە دەکات کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەستیپێکردووە بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە”.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، وەزارەتەکە ستایشی “ئەو پێشنیازانە کردووە کە لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە کە پەیوەندییان بە وەستاندنی شەڕ و ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە و ڕێگریکردن لە ئاوارەبوونی گەلی فەڵەستین هەیە، هەروەها جەختی لەوە کردووەتەوە کە لکاندنی کەرتی ڕۆژئاوا ڕێگەپێدراو نابێت”.

وەزارەتەکە “هیواداریی خۆی دەربڕی کە ئەم پێشنیازانە یارمەتیدەر بن بۆ کۆتایی هێنان بە ئازارەکانی گەلی فەڵەستین لە کەرتی غەززە، دڵنیابوون لە گەیاندنی بێ بەربەستی یارمەتی مرۆیی پێویست بۆ فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە و ڕێگریکردن لە هەر هەوڵێک بۆ ئاوارەبوونیان”.

En az 10 karakter gerekli