دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو له‌گه‌ڵ سه‌ركرده عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌كانی تایبه‌ت به غه‌ززه به نایاب وه‌سفكرد و دوپاتیكرده‌وه، ڕێككه‌وتنی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل نزیكه.
دۆناڵد تره‌مپ له میانی دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هاوتا توركیه‌كه‌ی ڕایگه‌یاند، “توركیا ده‌یه‌وێت فڕۆكه‌ی ئێف ١٦ و ئێف ٣٥ له ئه‌مریكا بكڕێت، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئه‌ردۆغانیش له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته قسه ده‌كه‌ین، هه‌وڵیش ده‌ده‌م ڕازیی بكه‌م كه واز له كڕینی نه‌وتی ڕووسیا بهێنێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “ئه‌ردۆغان كاریگه‌رییه‌كی به‌رفراوانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه، ئێمه‌ش پێكه‌وه كارده‌كه‌ین بۆ هێنانه‌دی ئاشتی له‌وێ”.
باسی له‌وه‌شكردوه، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نایابمان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌باره‌ت به غه‌ززه ئه‌نجامدا، نزیكیشین له گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێك، “له كاتی كۆبوونه‌وه‌كه‌م له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ناوچه‌كه زۆر بابه‌ت یه‌كلایی كراوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئیسرائیلیش كۆده‌بمه‌وه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته”.
تره‌مپ ده‌شڵێت، “ده‌مانه‌وێت هه‌موو ئه‌و بارمتانه‌ی له غه‌ززه گیراون به یه‌كجار ئازاد بكرێن نه‌ك به قۆناغ، ده‌بێت لایه‌نی ئیسرائیلی ڕازی بكه‌م كه به‌ره‌و پێشه‌وه بچن بۆ ئازادكردنی بارمته‌كان و هه‌موان ده‌یانه‌وێت كۆتایی شه‌ڕی غه‌ززه ببینن”.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت