وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعودیه ڕایگه‌یاند، هه‌ڵگری هه‌موو جۆره ڤیزه‌یه‌كی چوونه ژووره‌وه بۆ شانشینی سعودیه ڕێگه‌ی پێده‌درێت عومره بكات، ئه‌مه‌ش هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ دیدگای شانشینی ٢٠٣٠ كه ئامانجی ئاسانكارییه بۆ ڕێكاره‌كانی حه‌ج و عومره و فراوانكردنی بازنه‌ی سودمه‌ندان.
وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعودیه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، هه‌ڵگرانی ڤیزه‌ی سه‌ردانی كه‌سی و خێزانی، ڤیزه‌ی گه‌شتیاری ئه‌لیكترۆنی، ڤیزه‌ی ترانزێت، ڤیزه‌ی كاركردن ده‌توانن عومره ئه‌نجامبده‌ن.
ئه‌وه‌شیخستووەته‌ڕوو، بڕیاره‌كه هه‌ر جۆره ڤیزه‌یه‌كی دیكه‌ش ده‌گرێته‌وه، له هه‌نگاوێكدا كه نوێنه‌رایه‌تی درێژكردنه‌وه‌ی پرۆگرامی سعودیه ده‌كات بۆ ئاسانكاری بۆ هاتنی موسڵمانان له هه‌موو جیهانه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی ڕێوڕه‌سمه ئاینییه‌كانیان به ئاسانی و ئارامیی ده‌روونی .
ڕوونیشیكرده‌وه، له‌م دواییانه‌دا پلاتفۆرمی “نوسك عومره”ی بۆ ئه‌و كه‌سانه كرده‌وه كه ئاره‌زووی ئه‌نجامدانی عه‌مره ده‌كه‌ن، پلاتفۆرمه‌كه ڕێگه به سودمه‌ندان ده‌دات پاكێجی گونجاو هه‌ڵبژێرن و مۆڵه‌تی عومره به شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی به ئاسانی وه‌ربگرن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌زمونێكی دیجیتاڵی یه‌كگرتوو ده‌كات كه خزمه‌تگوزاری حجزكردن و كاته‌كانی چاوپێكه‌وتن به نه‌رمییه‌كی زۆره‌وه له‌خۆده‌گرێت.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت
Can you be more specific about the content of your article? After reading it, I still have some doubts. Hope you can help me. https://accounts.binance.com/da-DK/register-person?ref=V3MG69RO