مەسرور بارزانی و باڵيۆزى توركيا له‌ عێراق کۆبوونەوە

مەسرور بارزانی و باڵيۆزى توركيا له‌ عێراق کۆبوونەوە

تەممووز 17, 2025 14:07
مەسرور بارزانی و باڵيۆزى توركيا له‌ عێراق کۆبوونەوە
0

لایک

مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی تورکیا و دابینکردنی شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێم تاوتوێ کرد و جەختمان لە کۆتاییهێنان بە هێرشی تیرۆریستانەی سەر ژێرخانیی ئابووری و وزەی هەرێممان کردەوە.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق لە هەژماری فەیسبوکی خۆی ڕایگەیاند، “لە کۆبوونەوەدا کە ئەرمان تۆپچو، کونسولی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، وێڕای گفتوگۆکردن لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە، دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پێویستیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی تورکیا و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێم و دابینکردنی شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستانمان تاوتوێ کردهەروەها جەختمان لە کۆتاییهێنان بە هێرشی تیرۆریستانەی سەر ژێرخانیی ئابووری و وزەی هەرێمی کوردستان کردەوە”.

وتیشی، “سوپاسیی ئاسانکاریی و هاریکاریی تورکیامان بۆ هاووڵاتییانی هەرێم کرد لە کاتی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی ناوچەکەدا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “باڵیۆزی تورکیا ستایشی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە بواری وزە و دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێریی لە ڕێگەی پڕۆژەی ڕووناکی کرد”.

ئەوشی خستەڕوو، “گرنگیی چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانمان بوو”.

En az 10 karakter gerekli