سەرۆکایەتی هەرێم پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی تورکیا دەکات

سەرۆکایەتی هەرێم پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی تورکیا دەکات

ئایار 25, 2025 22:41
سەرۆکایەتی هەرێم پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی تورکیا دەکات
0

لایک

سەرۆکایەتی هەرێم ڕایگەیاند، نووری عوسمان، سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق، پێشوازیی لە ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان-عێراق کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە 2025/5/25 ماڵپاری سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان-عێراق ڕایگەیاند، نووری عوسمان، سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق، پێشوازیی لە ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان-عێراق کرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە دیدارێکدا، چەندین تەوەری جیاجیای تایبەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان-عێراق و تورکیا، هاریکاری و هەماهەنگیی هاوبەشی نێوانیان تاوتوێ کران و بیروڕاش سەبارەت بە چۆنیەتیی پەرەپێدان و فراوانکردنیان، ئاڵوگۆڕ کرا.

هەڵسەنگاندنی ڕەوشی گشتیی ناوچەکە و پەرەسەندنەکانی، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو، ئەوەشخرایەڕوو، هەردوولا لەسەر هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکان و چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکان و قەیرانە ئەمنییەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و دانوستاندنەوە هاوڕا بوون، لەمبارەیەوە، گرنگیی پێگەی هەرێمی کوردستان-عێراق و ڕۆڵی کاریگەری لە ئاراستەکردنی پێشهاتەکاندا، دووپات کرایەوە.

هاوکات ئەرسان ئاغا، ڕاوێژکاری تورکمان بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاند، لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان-عێراق پێشوازی ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان-عێراقی کرد و ڕایگەیاند، خۆشحاڵبووین و سوپای جەنابیان دەکەین بۆ ئەم سەردان و تاوتوێ بەنرخەیان کەوا زۆر سوودمەندبوو بۆ ئێمە.

En az 10 karakter gerekli